کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانیی، وەک هەموو کۆڕبەندەکانی تری سلێمانی و هەولێر و بەغدا، توێژینەوەو بڕیاری لێنادرێت، تەنها عەرزی عەزەڵات و بەهەدەردانی پارەیەکی خەیاڵییە لەو دۆخە خراپەی خەڵک تێیدایە.
تەرخانکردنی ملیۆنان دۆلار بۆ میوانداریی و بانگهێشتی ئەو ژمارە زۆرە بەرپرسە پیرە خانەنیشین بوو، بەرپرسانی پێشووی سەربازی و ئەمنی، کە کاریگەرییەکانیان لەسەر بڕیاری ووڵاتان نییە. هیچی لێ سەوز نابێت و بگرە وەک تێست و پڕۆڤەی یەکەم قۆناغی ( بەرەو هەرێمی سلێمانی) سەرکەوتوو نەبوو.
لە هەمووشی خراپتر، بەشێکی زۆر لە میوانەکان، خاوەنی مێژوویەکی مشتومڕاوی و کەیسی ئابڕوبەرانەن.
بێرناردینۆ لیۆن: نوێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا. (خاوەنی کەیسی وەرگرتنی بەرتیل و پۆستی نهێنی لە کاتی نێوەندگیری ئاشتی).
تۆبیاس ئێڵوود: وەزیری پێشووی دەرەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا. (کەیسی دەستلەکارکێشانەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ستایشکردنی تاڵیبان).
ئاندرێس پاسترانا: سەرۆکی پێشووی کۆڵۆمبیا. (تێوەگلان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەخنەی توند بەهۆی بەڵگەنامەکانی کەیسی ئەخلاقیی جێفری ئێپستین).
جۆن ئاڵن: سەرۆکی پێشووی پەیمانگای بروکینگز. (دەستلەکارکێشانەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەی FBI لەسەر لۆبیگەریی نهێنی بۆ وڵاتانی کەنداو).
باسیل گاڤالاس: ڕاوێژکاری پێشووی یۆنان و سکرتێری کۆڕبەندەکە. (تێبینی لەسەر ئەوەیە کە ناوبراو نوێنەرایەتی مۆدێلی وڵاتێکی وەک یۆنان دەکات کە خۆی هێمای مایەپووچبوونی ئابوورییە).
بەرپرسانی پێشوو (خانەنشینەکان و لۆبیستەکان) کە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڕیاری سیاسیی دەوڵەتەکانیان نییە و هەر قسەدەکەن لەوانە:
عەلی باباجان (جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی تورکیا)، سەعد ئەلعەجمی (وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی کوێت)، ژەنەڕاڵ مەنسوور ئەبو ڕەشید (هەواڵگریی ئوردن)، ئۆلوسێگون ئۆباسانجۆ (سەرۆکی پێشووی نەیجیریا).
فرانس تیمەرمانس (جێگری پێشووی کۆمیسیۆنی ئەوروپا)، کیریل پێتکۆڤ (سەرۆک وەزیرانی پێشووی بولگاریا)، دیمیتریس ئاڤرامۆپۆلۆس و ئانا دیامانتۆپۆلۆس (یۆنان)، ئانا بیرچاڵ (ڕۆمانیا)، ئەنڤەر هۆکسهای (کۆسۆڤۆ). لە بەریتانیاش: لۆرد گریمسن، جەیمس هیپی، ژەنەڕاڵ سێر نیک کارتەر، ژەنەڕاڵ سێر ڕاڵف ودیس، و باڵیۆز جۆن ویڵکس. وە باڵیۆز فرانچیسکۆ تالۆ لە ئیتاڵیا.
کارێکی هەرە باشی ئەو کۆڕبەندە، داوەتی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی ناوداری جیهان و توێژەران بوو، لەوانە ئەلێکسیا تاسولی، رۆب ماسیسۆن (جەزیرە)، نیکۆلاس پێلهام (ئیکۆنۆمیست)، شۆن ماتیووز (میدڵ ئیست ئای)، هادلی گامبڵ، ماتیو بۆیڵ.
بەڵام حەیف ڕۆژنامەنووسانی کورد لە بەردەرگای هۆتێلەکە چاوەڕوانی هاتنی مەسئولە کوردزمانەکان بوون‼