ئه‌م ئه‌زموون و حكوومڕانییه پاش زیاتر له یه‌ك سه‌ده قوربانیدان و راپه‌ڕین و شۆڕش وكۆڵنه‌دان گه‌یشتۆته ئێستای قه‌واره،په‌رله‌مان ،حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه بۆ هیچ هێزولاێنك نییه خه‌ون به تێكدانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته پڕبههایانه بگه‌ێنێت كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه و دڵسۆزانی ئه‌م نیشتیمانه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هه‌وڵێكی بێ وچان و زۆری له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا ،بۆ ئه‌وه‌ی گشت هێزولایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وپێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی كوردستان بكات ، نه‌ك هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نههاویشترا ، به‌ڵكو رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ئه‌زموون و قه‌واره‌یه ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه نه‌یارانی كوردستان به چاوساغی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن خه‌ونی لێدانی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستانیان ده‌بینی
به‌دڵنییاییه‌وه ، هه‌نگاوی ئه‌م دواییه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ،جگه له‌وه‌ی نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆده‌نگییه‌كی دیموكراسی ، ئه‌و په‌ری به‌رپرسیارێتی و ڕزگاركردنی قه‌واره و تێكشكاندنی بهستهڵهكهكانه ، وێرای ئه‌و هه‌ڵوێسته نالۆژیكانهیهی یه‌كێتیه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ، دهۆڵ كوتانی بۆ دوو ئیداره‌یی و لێتكرازان و گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی ڕشی شه‌ڕی ناخۆ و ململانێ نێوخۆییه‌كان و ناوچه‌گه‌رێتی ، ڕاگرتنی پێشكه‌وتن گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان و زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی كوردستان ، به‌ڵام كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لێكترازان و خوازیاربوون بۆ كوردستانێكی به‌هێز ویهكگرتووه ، كۆتایی به‌و خه‌ونه نه‌زۆكه هێنا، چونكه مێژوو سهلێمنهره په‌رته‌وازه‌یی نه‌ك هه‌ر خۆكوژیی سیاسییه ، به‌ڵكو كاریگه‌ری به‌هێز له‌سه‌ر سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیی داده‌نێت ، ڕێگه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه خۆش ده‌كات بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی كوردستان ، هه‌روه‌ها په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پشتیوانییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كه داده‌نێت
بۆیه ، په‌یامی ئهمهریكاو هاوپه‌یمان بۆ گه‌لی كورد و گشت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی ، پشتیوانیكردن بووه له " هه‌رێمێكی به‌هێز ویهكگرتووه
" له نێو عێراقێكی سه‌قامگیردا ،هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، تۆم باراك ،نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ، هاوڕاییهكی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هێز و یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه ، كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن . پاراستنی ئه‌م هاوبه‌شییه ستراتیژییه به‌هێزی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن ، به ته‌واوی گرێدراوی پاراستنی ته‌بایی ونێوماڵی كورده
گرنگه ئه‌و راستییه بزانین ، پێوسته هه‌موو جیاوازی و كێشه سیاسییه نێوخۆییه‌كان له جیاتی له میدیاكان باس بكرێن و ئینجا سكاڵا دژی شه‌رعییه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له به‌غدا تۆماڕ بكرێت ، باشتر وایه له نێو په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێن ، هه‌روه‌ها گرنگه به‌ڕه‌چاوگرتنی قۆناغێكی مێژوو و هه‌ستیاری گه‌له‌مان ودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردستان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه دیكه بخه‌ین ، ده‌ستبه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و لێكترازن و دروستكردنی هه‌رێمێكی خه‌یاڵی و ناوچهگهڕێتی ودوو ئیداری بین ، چونكه هه‌موو ئه‌مانه پێشێڵكارییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، پرسی سه‌رۆككۆماری عێراقه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی به پێی مادده‌كانی 67 و73 له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ، ده‌بێ سه‌رۆككۆمار پارێزه‌ر ده‌ستوور بێت ، نه‌ك پۆست وپایهكهی له دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بابه‌تێكی سیاسی حزبه‌كه‌ی به‌كار بێنێت ، ئه‌گه‌ر ناتوانێت پارێزه‌ری قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بێت نابێت ببێته كارتێكی گوشاری بۆ دژی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه یاساییه‌كانی ، چونكه له‌ڕووی ده‌ستووریشه‌وه و به پێی مادده‌ی 117 ، زۆر به ڕاشكاوی دانی به قه‌واره‌ی كوردستاو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی داناوه و خه‌ونی له‌تكردن ودووئیدارهیی خیانه‌تێكی مێژووییه و نایه‌ته‌دی .
گرنگه بزانین ، هه‌رێمی كوردستان ته‌نها قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری نییه ، به‌ڵكو به‌رجه‌سته‌بوونی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده قوربانیدان و ئومێد و ئاواتی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لێكترازان و ناوچهگهڕێتی خیانه‌ته له نه‌ته‌وه و نیشتمانه
پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ودامه‌زراوه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتی هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانه ، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له رابردوو وئێستاشدا زۆرترین باج و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه و داوه‌ته‌وه ، بۆیه به‌هێزبوون و ته‌بایی و خۆڕاگری قه‌واره‌ی كوردستان ، به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانێكی كارا و حكوومه‌تێكی به‌هێز و خۆڕاگر زه‌رووره‌تێكه بۆ ئێستا و داهاتووه ، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی مێژووی و چاره‌نووسسازدایه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیش ڕووبه‌ڕووی بژارده‌یه‌كی سه‌خت كردۆته‌وه ، ئه‌ویش پارێزگاریكردن له ته‌بایی نێوماڵی كوردستان و قه‌واره‌ی و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی كه ئومێدی ملیۆنان كورده كه ئه‌م ئه‌زموون و قه‌واره‌یه به په‌ناگه‌ی خۆیان ده‌زانن