پارتی وەك پیشەی هەمیشە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێم و نەهێشتنی فەراغی یاسایی پەرلەمانی کوردستانی بە ڕێڕەوی دیموکراسی و یاسایی کاراکردەوە .
ئەو حزبانەی بەشداری دانیشتنەکەیان نەکردوە دەبیت دڵخۆش و سوپاسگوزاری ئەم هەنگاوەی پارتی بن ، بەبێ ئیرهابی فکری و بێ چاوسورکردنەوە و زیندان کردنی کەس ، ئەوانەی ویستیان بەشدار بوون و ئەوانەشی نەیان ویست بەشدار نەبوون .
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبونی ٥۲ پەرلەمانتار لەکۆی ۹۷ پەرلەمانتار ، یاسایی ترین دانیشتن بوو ، دیموکراسیش لەهەموو دونیا بریتیە لە زۆرینەو کەمینە .
بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانە ئێمە مانان کە گەنجین و ۳٤ ساڵێكە پارتی دەناسین بەڵام زور حزب و کەسایەتی کوردستان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵە پارتی یان بینیوە و بەلام نەیان ناسیوە ، پارتی دوو سیفاتی زور گرنگی هەیە
یەکەم : هەرکات پارتیتان بینی کەزور سازشی کرد و زور نەرمی نواند ئەوە لای نەیارەکانی واتێدەگەن کەپارتی لە بێهێزی دایە بۆیە سازش دەکات و نەرمی دەنوێنێ ، بەڵام ئەمە تەواو پێچەوانەیە پارتی لەو کاتەی زور بەهێزە ئەوکات سازش ونەرمی دەنوێنی لەبەرامبەر ڕکابەرەکانی .
دووەم : هەرکەس دەرزیەکی چزاندبیت بەپارتی دا پارتی زۆر بەسەبرو بێ هەڵەشەی و هەڵچوون لەکاتی خۆیدا یەک سوژنی پیا دەکات دەرزیەکەی خۆی بەبیر بێتەوە .
بۆتۆ شەرعی و یاسایی و حەڵاڵە و دیموکراسیە هەر پۆستێک و هەرشتێك لە کوردستان و عیراق و کەرکوک بەسەفەقات و زورینەی خەلکی تر بیبەیت ، بەس بۆ پارتی ناشەرعی و نایاسایی و حەرام و نا دیموکراسیە زۆرینەی خۆی بەکار بهێنێت .
حەق وایە هەموو حزبەکان لە مەکتەب سیاسی خۆیان بەشێك بکەنەوە بەناوی پارتی ناسی و تەعامول لەگەڵ پارتی .