دواین هەواڵ

پەكەكە چی لە باشووری کوردستان دەوێ؟

‌ئەسرین عاسی شوانی

21 کاتژمێر پێش ئێستا

پەکەکە لە ناوچەیەکی سنووریی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان خستووەتە ژێر قەڵەمڕەوی خۆی.
تورکیا لە هەمان کاتدا لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەرەکە ئەنجام دەدات.
خەڵکی گوندەکان زیانی پێدەگات و خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج.

پەکەکە بەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان و درێژە بە کارە قێزەونەکەی خۆیان دەدەن.
پەکەکە بەرەو هەڵدێر بەرن و کێشەی بۆ دروست نەکەن.

بەرنامەی پەکەکە جێبەجێ دەکات بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونەی بووەتە چقڵی چاوی دوژمنان.
كوردستان پەكەكە

پەکەکە بە سوودبینین لە ئاڵۆزییەكانی شەڕی داعش و رووداوەكانی پێش ئەویش، ناوچەیەکی سنووریی ستراتیژیی له هەرێمی کوردستانی خستووەتە ژێر قەڵەمڕەوی خۆی و بەو ئاکارانەی ڕێگای لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەیەکی بەرینی سنوورەکان گرتووە، لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی هەڕەشە و ئاڵۆزی بۆ خەڵکی ناوچەکە و ئەزموونی هەرێمی کوردستان. 

ساڵانێكە تورکیا بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی كوردستان، لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەرەکە ئەنجام دەدا و و ڕۆژانە باخ و بێستان دەسووتێن، خەڵكی گوندەکان زیانیان پێدەگات، خەڵکی سڤیل دەكرێنە ئامانج، پەکەکەش وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە باران، بەردەوامن لەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان و درێژە بە کارە قێزەونەکەی خۆیان دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵدێر بەرن، لەجیاتی ئەوەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بن و کێشەی بۆ دروست نەکەن، کەچی دێن و بیانوو بە هێزەكانی ناوچەكە دەدەن، کوردستانی باشوور بکەنە جێگای ململانێ و شەڕانگێزیی خۆیان و هەوڵی لەباربردنی ئەو ئەزموونەی هەمانە دەدەن، کە دەریایەک خوێنی لاوەکانمانی بۆ ڕژاوە. 

ئەگەر بپرسین: پەکەکە چی لە هەرێمی کوردستان یان باشووری كوردستان دەوێت؟ ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە تاکە ئامانجیان لەباربردنی ئەزموونی ئەو قەوارە کوردییەیە کە بووەتە جیی هیوا و لانکەی هەموو کوردێک لە هەر سووچێکی دونیادا بێت، بەمەش بۆمان دەردەکەوێت کەوا پەکەکە بەو سیاسەتەی ئەوە دەکات کە دوژمنان نەیانتوانیوە بیکەن، دیاریشە لە ڕێی پەکەکەوە ئەو نێزەیە دەچەقێننە جەستەی هەرێمی کوردستان و كاروانی پێشكەوتنی سست دەكەنەوە. 

ئەمەیە مرۆڤ دەخاتە گومانی ئەوەی کە پەکەکە بە بەرنامە ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونەی بووەتە چقڵی چاوی دوژمنان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP