مێژووى گەلى کورد ، وەک نەتەوەیەکى ڕەسەنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە هۆى ئەو ستەمکارى و دابەشکارى و لکاندنى بە چوار دەوڵەتى داگیرکەرەوە ، پڕە لە نەهامەتى و وێرانکارى و سووتان و بڕین ، لە پێناو گەڕاندنەوەى ئازاد و ماف و خاک و سەربەستى ،نەک هەوڵدان بۆ داگیرکردنى خاک و مافى هیچ گەل و نەتەوەیەکى دیکەى دراوسێ و ناوچەکە،
ئەوەى ئەمڕۆ لەم بەشەى کوردستان ، گەلى کورد خاوەندارێتى راستەقینەى دەکات و بەڕێوەى دەبات ، بست بە بستى بەرهەمى خوێنى شەهیدان و ئارەقە و ماندووبوونى پێشمەرگە و قوربانیدان و خەباتى هەزاران دڵسۆز و تێکۆشەرى ئەم نیشتیمانەیە ، راستە گەلى کورد هەنگاویی باشى بڕیووە لە خەباتى چەکدارى ئێستا خەبات و تێکۆشان بۆ ئاوەدانى و پێشکەوتن و گەشەسەندنى نیشتیمان دەکات ، بەڵام نەیارانى کورد هەردەم و وەک هەمیشە لە بۆسەدان بۆ لێدانى سەنگ و شوناس و مێژوو و ئاڵا و شانازییەکانمان چ خۆیان بە شێوەی راستەوخۆ و یانیش بەکارهێنانى هەندێک کەس و لایەنى کوردى زمانى لاواز لەڕووى کوردپەروەرى و نیشتیمانپەوەرییەوە
لەماوەى 34 ساڵ حکوومڕانى گەلى کورد لە هەرێمى کوردستان ، ئەم ئەزموونە و گەلى کوردو سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان، زۆر هەوراز و نشێویی بڕیووە و ڕووبەڕووى تاقیکردنەوەى قورس و سەختتر بووەتەوە لەڕووى سیاسى و سەربازى و ئابوورییەوە ، بۆیە ئەوەى گرنگتر لە هەموو دەستکەوتەکان و تێپەڕاندنى ئەم دۆخە سەختانە و قەیرانانەیە ، پارێزگاریکردنى لە قەوارەى هەرێى کوردستان و تەبایی و یەکهەڵوێستى و سەقامگیرى ناوخۆییە لە پێناو بەهێزبوونى قەوارەى سیاسیی هەرێمى کوردستان و زیاتر گەشەسەندنى دامەزراوەکانى کوردستان
چونکەلەڕێگەى تەبایی و ئاشتى و لۆژیک و چارەسەرى ناکۆکییەکان و ئینجا ڕەچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمانەکەمان ، تەنها لەڕێگەى یەکبوون و یەکدەنگى نەک حزبابەتى بەرتەسک و هەوڵدان بۆ بەرژوەندنییە تاکەکەسى و حزبییەکان دێتەدى ، مادام ئامانج خزمەتکردنى گەل و نیشتیمان بێت ، هیچ پاساوێک نییە بۆ لێکترازان و قەیرانسازى ، بۆیە پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى ، هەمیشە لەسەنگەرى پێشەوە بووە بۆ یەکخستنى نێوماڵى کورد و تەبایی و یەکڕیزى گەلى کورد
بەتایبەتى کە لە مێژووى دوێنى و ئەمرۆمان گەواهیدەرن ، کەپارتى و بارزانى هەمیشە هەوڵەکانیان لە پێناو ئاشتى و یەکرێزى گشت لایەنە سیاسییەکان بووە ، ئەمەش وەک بەشێکى گرنگ لە پرۆسەى سەقامگیرى و متمانە و سازانى سیاسى و یەکهەڵوێستى کورد لە دوێنى و ئەمرۆشدا ، چونکە پارتى هەمیشە پێى وابووە ، تەبایی و سەقامگیرى سیاسى هەمیشە پردى بەدیهێنانى دەستکەوت و سەرکەوتنى گەورە بووە و ئەمڕۆ بەدڵنییاییەوە کاتێک یەکدەنگى و سەقامگیرى باڵ بە سەر کوردستاندا بکێشێت ، ئەوا کاریگەرى بەهێزى لەسەر گەشەکردنى ئابوورى و بەهێزبوونى گشت دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و ئینجا کاریگەرى لە سەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى لەسەر ئاستى ناوچەکە و وڵاتانى دەرەوەش دەبێت ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان و شەڕو ململانیییەکان لەناوچەکەدا و خۆئامادە کردن بۆ وەدیهێنانى دەرفەت و دەستکەوتەنوێیەکان
گرنگە ئەو راستییە بزانین ، پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیرى ناوخۆیی ، دروستکردنى متمانە و ڕێزگرتنە لە دیموکراسى و ئیرادەى خەڵکى کوردستان ، ئەوەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت و بۆ بەهێزبوونى دامەزراوەکان و ئینجا لە بەرژوەندى و قازانجى گشتى خەڵکى کوردستان ؛ بە پێى هەموو ئەزموونەکانى کاتێک تەبایی و پشتگیرى ناوخۆیی و هەماهەنگى گشت هێزولایەنە کوردستانییەکان هەبێ ، ئەوا هەنگاوەکان بەرەو بەدیهێنانى ئامانجەکان و زیاتر خزمەتکردنى خەڵک و بەرەوپێشبڕدنى کوردستان خێراتر و ئاسانتر دەبێت
ئەمڕۆ ئەرک و بەرپرسیایەتى مێژووی و سەقامگیرى و ئاشتى تەنها لە ئەستۆى هێزولایەنێک نییە ، بەڵکو ئەرکى هەموو هێزە سیاسیەکان و ڕێکخراو و کۆمەڵایەتییەکان ، کوردستان بەهێزتر دەبێت کات هەمووان لەپێناو بەرژوەندى گشتى تێبکۆشن و ڕێز لە جیاوازییەکان و ئیرادەى خەڵکى کوردستان بگیرێت و پشت لە بەرژوەندى حزبى و کەسى بکرێت ، چونکە کاتێک تەبا و یەکدەنگ بین ، ئەوا دەبێتە بەردى بناغەى هەنگاوێکى سیاسیی سەرکەوتوو ، بۆ پارێزگاریکردن لەم بناغەیەش ، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکى هاوبەشى لە پێناو داهاتوویەکى گەشاوەتر و پڕ سەقامگیرتر دەوێت
لەم ڕوانگەیەوە ، پارتى و سەرۆک بارزانى ، لە پرسى تەبایی و ئاشتى کوردستان لەسەر بنەماى سەقامگیرى و چارەسەرى هەموو ناکۆکییەکان هەمیشە باج و قوربانى زۆری داوە ، چونکە پێی وابووە کوردستانێکى بەهێزتر پێوستى بە تەبایی و یەکهەڵوێستى نێوان گشت هێزولایەنە کوردستانییەکانە ، بە لێکترازان وناکۆکیی هیچ ئەنجامێکى نابێ و تەنها دوژمنانى کوردستان لێ سوودمەند دەبن ، ئەو تەبایی تەنها بۆ دەستکەوت وئامانجێکى سیاسییە نییە ، بەڵکو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکى نەتەوەیی بۆ پارێزگاریکردن دەستکەوتەکان و فەراهەمکردنى ژینگەیەکى گونجاو بۆ گەشەپێکدانى کوردستان ، سەرۆک بارزانى و پارتى هەمیشە باوەریان بە جیاوازى ژینگەى سیاسى وەک کۆڵەیەکى بەهێزى ژیانى دیموکراسى هەیە ، بەڵام بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان و سەقامگیرى کوردستان لە سەرەوەى هەموو بەرژوەندییە حزبى و کەسییەکانەوەیە ، ئەوەش لە پێناو بەهێزکردنى پێگەى قەوارەى کوردستان و پارێزگاریکردن لە داهاتووسى سیاسى لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و قەیران و ململانێیدا