دواین هەواڵ

نۆمینکلاتۆرای عێراق... کاتێک دەوڵەت دەگۆڕێت بۆ موڵکی تایبەتی دەستەبژێر

‌نەوشیروان سەعید

2 کاتژمێر پێش ئێستا


مەترسیدارترین شت کە تووشی دەوڵەتێک بێت گەندەڵی نییە، چونکە گەندەڵی لە زۆربەی شارستانیەت و ئیمپراتۆریەتەکاندا ئامادەیی هەبووە، هەر وەک خراپی بەڕێوەبردن نییە، چونکە بەڕێوەبردن دەکرێت چاکسازی تێدا بکرێت. مەترسیی ڕاستەقینە لەوێوە دەست پێدەکات کاتێک خودی دەوڵەت دەگۆڕێت بۆ سیستمێکی داخراو بۆ سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی دەستەبژێر، بەجۆرێک دامەزراوە گشتییەکان دەبنە ئامرازێک بۆ پاراستنی چینی دەسەڵاتدار، نەک بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
بە بڕوای من چواندنی ئەم سیستمە بە نۆمێنکلاتۆرا لەجێی خۆیدایە، ئەم زاراوەیە لە یەکێتی سۆڤیەتدا دەرکەوت، بەڵام وەک لە مانای زمانەوانییەکەیدا ڕەنگدەداتەوە تەنها لیستێکی سادەی پۆستە باڵاکان نەبوو، بەڵکو فەلسەفەیەکی تەواوی حوکمڕانی بوو. پارتی کۆمۆنیست مافی دامەزراندنی بەرپرسانی باڵای لە سوپا، دادوەری، زانکۆکان، ڕاگەیاندن، ئابووری و کارگێڕیدا قۆرخ کردبوو، تا کار گەیشتە ئەوەی تەواوی دەوڵەت لە ناو بازنەیەکی داخراودا بسوڕێتەوە کە کەس نەدەچووە ناوی مەگەر ئەوەی خاوەنی وەلائی سیاسی بوایە. لێهاتوویی چیتر ڕێگایەک نەبوو بۆ گەیشتن بە پۆست، بەڵکو پۆستەکە ببووە پاداشتێک لەبەرانبەر وەلا و هەر ئەوەش ببووە گەرەنتییەک بۆ مانەوە لە پۆستەکەدا، لێرەشەوە مڵرگی دەوڵەت دەست پێدەکات.
دستەبژێری سۆڤیەتی درەنگ درکی بەوە کرد کە ئەوان چیتر دەوڵەت بەڕێوە نابەن، بەڵکو خۆیان بەڕێوە دەبەن. چیتر بەرگری لە کۆمەڵگە ناکەن، بەڵکو بەرگری لە ئیمتیازەکانی خۆیان دەکەن. کاتێکیش دەوڵەت دەبێتە ئامێرێک بۆ سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی چینی دەسەڵاتدار، وردە وردە توانای چاکسازی لەدەستدەدات، چونکە هەر چاکسازییەکی ڕاستەقینە هەڕەشە لە بەرژەوەندیی سوودمەندانی سیستمەکە دەکات.
ئەمە تەنها چیرۆکی یەکێتی سۆڤیەت نییە، بەڵکو یاسایەکی سیاسییە کە بە شێوازی جیاواز دووبارە بووەتەوە، لە ڕووخانی کۆماری ڕۆمانییەوە، تێپەڕبوون بە ئیسپانیادا دوای لێشاوی زێڕی جیهانی نوێ و گەیشتن بە زۆرێک لەو دەوڵەتانەی کە دامەزراوەکانیان گۆڕاون بۆ تۆڕی داخراوی خزمخزمێنە و ئیمتیازات.
ئەمڕۆش عێراق لەم ڕوانگەیەوە مۆدێلێک پێشکەش دەکات کە شایەنی تێڕامانە. لە دوای ساڵی 2003وە، ململانێی سیاسی لەسەر بەرنامە گشتییەکان نەبووە، بەقەد ئەوەی لەسەر کۆنترۆڵکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بووە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، تۆڕێکی بەربڵاو لە دەستەبژێرە حزبییەکان پێکهات کە بوونە خاوەن نفووزێکی کاریگەر لە دامەزراندنە باڵاکان، دەستە سەربەخۆکان، کۆمپانیا گشتییەکان، وەزارەتەکان و پلە تایبەتەکان، تا کار گەیشتە ئەوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پێگەکان لە ناو بازنەیەکی سیاسیی تەسکدا بەڕێوە بچێت، نەک لەسەر بنەمای کێبڕکێی کراوە، ئەمەیە نۆمێنکلاتۆرا بە فۆرمە نوێیەکەی.
ئەمەیان وەک ئەوەی مۆسکۆ یەک حزب نییە، بەڵکو هاوپەیمانێتییەکە لە چەندین نۆمێنکلاتۆرا، ئەمانە لە هەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێ دەکەن، بەڵام لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا لە یەک دەچن. لە گوتاردا جیاوازن، بەڵام هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کۆنترۆڵکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت سەرچاوەی ڕاستەقینەی هێزە.
لێرەشدا گەندەڵی لە تاوانێکەوە دەگۆڕێت بۆ وەزیفە و ئەرک.
لە سیستمە سروشتییەکاندا گەندەڵی هەڕەشە لە سیستمی سیاسی دەکات، بەڵام لە سیستمەکانی نۆمێنکلاتۆرادا، خودی سیستمی سیاسی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خۆی، دەستدەکات بە پشتبەستن بە تۆڕەکانی دڵسۆزی و خزمخزمێنە. دامەزراندن دەبێتە پاداشتێکی سیاسی، گرێبەستی حکومی دەبێتە کەرەستەیەک بۆ بنیادنانی نفووز و وەزیفەی گشتیش دەبێتە ئامرازێک بۆ فراوانکردنی بنکەی حزبی. لێرەدا پرسیارەکە ئەمە نییە ئاخۆ کێ لێهاتووترە؟ بەڵکو ئەموەیە سەر بە کام تۆڕ و لایەنە؟
مەترسیدارترین شت کە نۆمێنکلاتۆرا دەیکات دزینی پارەی گشتی نییە، بەڵکو دزینی خودی دەوڵەتە.
ئەو قۆرخی دەرفەتەکانی سەرکەوتنی کۆمەڵایەتی دەکات، دامەزراوەکان لە سەربەخۆیی دادەماڵێت، یاسا دەگۆڕێت بۆ ئامرازی دانوستان لە نێوان سەنتەرەکانی هێزدا و وادەکات بیرۆکراسی زیاتر دڵسۆز بێت بۆ حزبەکان وەک لەوەی دڵسۆز بێت بۆ دەستوور. لەم خاڵەشدا هاووڵاتی متمانەی بە دەوڵەت نامێنێت، چونکە چیتر وەک ناوبژیوانێک لە نێوان هەموواندا نایبینێت، بەڵکو وەک لایەنێک لە تۆڕێکی بەرژەوەندیی داخراودا دەیبینێت.
مێژوو سەلماندوویەتی کە سەرجەم سیستمەکانی نۆمێنکلاتۆرا بە هەمان چارەنووس کۆتاییان دێت. لە یەکێتی سۆڤیەتدا، دەوڵەت لە ڕوواڵەتدا بەهێز دیار بوو، بەڵام لە ناوەوە دەڕزا چونکە دەستەبژێرەکە توانای نوێکردنەوەی خۆی لەدەستدابوو. لە زۆرێک لە سیستمە دیکتاتۆری و حزبییەکانیشدا، قۆرخکردنی پۆستەکان بووە هۆی چەقبەستوویی سیاسی و کارگێڕی، تا کار گەیشتە ئەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت توانای وەڵامدانەوەی قەیرانەکانیان نەبێت.
ئەو پرسیارەی کە دەبێت عێراقییەکان بیکەن ئەوە نییە بۆچی گەندەڵی بڵاوبووەتەوە؟ بەڵکو ئەوەیە بۆچی گەیشتن بە جومگەکانی دەوڵەت بووەتە خێراترین ڕێگا بۆ دەسەڵات و سەروەت و سامان؟
 داهاتی نەوت نۆمێنکلاتۆرای دروستنەکرد، بەڵکو توانای بەردەوامیی پێبەخشی، چونکە کۆنترۆڵکردنی دەوڵەت واتا کۆنترۆڵکردنی دابەشکردنی سەرچاوەکان. بەم شێوەیە نەوت بووە سووتەمەنی بۆ پێکهاتەیەکی سیاسی کە خۆی لە بنەڕەتدا لەسەر قۆرخکردنی بڕیار وەستاوە.
لەبەر ئەمەشە، دژایەتیکردنی گەندەڵی، هەرچەندە جیددیش بێت، کاریگەرییەکەی سنووردار دەمێنێتەوە ئەگەر بازنە سەرەکییەکە نەشکێنرێت کە ئەویش قۆرخکردنی کلیلەکانی دەوڵەتە لەلایەن دەستەبژێرەکانەوە. کێشەکە لە گەندەڵیی چەند بەرپرسێکدا نییە، بەڵکو لە بوونی پێکهاتەیەکدایە کە پۆستی گشتی دەکاتە ئامرازێک بۆ سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی نفووزی سیاسی.
دەوڵەتەکان کاتێک نەوت کەم دەبێتەوە یان کاتێک بودجە پاشەکشە دەکات داناڕمێن، بەڵکو کاتێک دادەڕمێن کە دەوڵەت لە قەوارەیەکەوە کە نوێنەرایەتی گەل دەکات، دەگۆڕێت بۆ خاوەندارییەکی ڕانەگەیەندراوی دەستەبژێر.
کاتێکیش دەوڵەت دەگاتە ئەم قۆناغە، چاکسازیی کارگێڕی بەبێ

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP