ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدۆخێکی هەستیارو ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، گۆڕانکاری بەردەوامی لەدۆخی سوریاو، کێشەکانی ناوخۆی عیراق، و دۆخی نائارامی ناوچەکە بەگشتی. کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و گەلی کورد بەگشتی، لەم چوارچێوەیەدا سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر بابەتێکی بنەڕەتی دەکاتەوە. پێویستی یەکخستنی گوتاری سیاسی نشتیمانی وەک کلیلێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد،
یەکخستنی گوتاری سیاسی لای سەرۆک بارزانی ویستێکە لەپێناو گەلی کورد نەک ویستێکی سیاسی و بەرژەوەندی حزبی. سەرۆک بارزانی لەچەندین دانوستان و کۆبونەوەکان جەخستی لەسەر ئەو بابەتە کردۆتەوە، لەکاتێکدا ناوچەکە لەقەیرانێکی ئاڵۆزی گەورەدایە، بەتایبەتی ئەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەئێمە تیاداین، یەکگرتووی لەناوەوەی دیدگای سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بژاردە نیە. بەڵکو پێویستیەکی ستراتیژیە،
لەکۆبونەوەکەی شاندی چوارچێوەی هەماهنگی بەسەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی کەلە هەولێر ئەنجامدرا لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هەردوولا جەختیان لەسەر یەکهەڵوێستی گوتاری سیاسی کردەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەمە نیشانەیەکی ڕوونە کە سەرۆک بارزانی ئەم دۆخە بەپێویستی هاوکاری یەکتری دەزانێت نەک ڕکابەری،
پرسی سیاسی لای سەرۆک بارزانی لەعیراق
هەموو کات بارزانی تیشک دەخاتە سەر پرسی دەستور ئەو دەستورە هەمیشەیەی بۆ عیراق دانراوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پەیڕەو بکرێت بەسەر هەموو پێهاتەکان، تاکو پڕۆسەی سیاسی لەعیراق توشی کێشە نەبێت، ئەمە نیشاندەرێکی ڕوونی سەرۆک بارزانیە کە داوای چوارچێوەیەکی پتەوو بەردەوام دەکات لەپرسی سیاسی عیراق نەک چارەسەری کاتی و لاسایکردنەوە لەکێشەکان،
چاودێری لەدۆخی سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان
سەرۆک بارزانی چاودێری گەشەسەندنەکانی سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، لەدەسپێکی کێشەکان لەسوریا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ جیهان نارد، ڕایگەیاند کە گەلی کورد "یەک نەتەوەیەو یەک چارەنوسمان هەیە"ئاماژەی بەوەشدا " ئەرکێکی نشتیمانی نەتەوەیە" یارمەتی خوشک براکانمان بکەین لەڕۆژئاوای کوردستان، داواشی لەهێزەکانی سوریاو هەسەدە کرد مێزی گفتوگۆ هەڵبژێرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسوریا. داواشی کرد مافەکانی کورد لەدەستوری سوریای نوێ گەرنتی بکرێت،
بانگەوازی نێودەوڵەتی
سەرۆک بارزانی هەروها بانگەوازی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە تاکو بەرپرسیاریەتی خۆیان بەرامبەر ناوچەکە لەئەستۆ بگرن، بەبیرخستنەوەی ڕۆڵی کارای کورد لەشەڕی داعش و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی لەناوچەکەدا، ئەم بانگەوازیەی سەرۆک بارزانی نیشاندەری ئەوەیە کەپاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کورد بەتەنها بابەتێکی ناوخۆیی نیە، بەڵکو بەشێکی گرنگە لە هاوسەنگی لەناوچەکە بەگشتی، ڕۆڵی کارای سەرۆک بارزانی لەناوچەکە گێڕانەوەی دادپەروەری و ئاشتی و ئارامیە بۆ ناوچەکە