دواین هەواڵ

ئایا کوردی رۆژهەلات ببنە بە شێک لەم شەرە

‌نەوزاد هێتوتی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

وێرای ئەوەی کورد بێلایەنی هەڵبژاردووە ، بەلام بە زور ئێران و گروپە تیرۆریستییەکان کوردستانیان کردووە بە بەشێک لەم شەرە. بوویە، کورد بە تایبەت هێزەکانی رۆژهەلات لە بەردەم دوو بژاردەی سەرەکیدان. یەکەم، بەشداری نەکردن وەک ئێستا دووەم، بەشداری کردن لە شەرەکە و هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ناوچە کوردییەکان. ئەم بژاردەیە دەکرێت باشی و خرابی خوی هەبێت

لایەنە باشەکان

یەکەم، ئەگەر کورد توانایی هەبێت ناوچەکانیان ڕزگار بکەن دەکرێت گورانکاری مەزن لە سەر ئەرز رووبدات

دوەەم، دەکرێت تەنانەت ئەگەر لە ئێستادا ئەمریکاش هێچ گرنتییەکەنەدات، دواتر سیاسەتی بگوردڕێت بۆ پاراستنی کورد یان درووستکردنی ناوچەی دژە فڕیین

سێیەم، لە خالەتێکی وەهادا دەکرێت ئەگەر سیستمی سیاسی لە ئێران بگوردرێت کورد فاکتەرێکی گرنگ بێت لە هاوکیشەکاندا

لەلایەکی تریشەوە دەکرێت خالی خرابیش هەبێت

یەکەم، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە مایەوە ناوچە کوردییەکان رووبەرووی مەترسی گەورە و کۆمەڵکوژی ببنەوە. بەتایبەت ئەگەر ئەمریکا ئامادە نەبێت کورد بپارێزێت
دووەم، بۆ کورد بێگومان زور سەختە بێ پشێوانی دەرکی خوی رابگرێت

سیێەم، لەوانەیە وەک کوچرەوی ملیونی ژمارەیەکی زوری کورد ئاوارە ببن

چوارەم، دەکرێت تورکیا دەستێوەردان بکات بۆ دژایەتی کردنی کوردەکان

پێنجەم، هەرێمێش رووبەرووی گوشاری زورتر دەبێتەوە

شەشەم، لە حاڵەتی بێلایەنی بە زوری کوردی ئەگەر ئەم دەسەلات برۆخێن لەوانەیە کورد لە داهاتووی ئێراندا رۆلی کارێگەری نەبێت

کەواتە هەر حالەتەکە مەترسی و ریسکی تێیدایە و ئەمەش لە سەر کورد دەمێنیتەوە ئایا ئەم ریسکە دەکات یان نە یان ئامادەیە لە پێناوی کوردستان ئەم بەرپرسیارەتیی میژووییە هەلبگرێت. لە بیرمان نەچێت کاتێک لە هەرێم راپەرین کرا نە کورد دووستی هەبوو و نە کەس گرنتیش پێدا بوو، بەلام دواتر هاوکیشەکان گورانکارییان بە سەردا هات

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP