هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی دیكتاتۆری به ئاراسته‌ی دیموكراسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی هه‌موو گه‌ل و پێكهاه‌كانی عێراق به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی چووه قۆناغێكی نوێیه‌وه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش 21 ساڵ هه‌مووان ڕه‌زامه‌ندبوون و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 80%ی گه‌لانی عێراق به گه‌لی كورد، وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه له سه‌ر ئاستی ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ‌دا ، به‌ڵام ئه‌م گڕێبه‌ست وپابه‌ندییه یاساییه زۆری نه‌خایاند ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌ك هه‌ر له ڕێككه‌وتن و ئه‌و گڕێبه‌سته یاساییه كه ناوی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه پاشگه‌ز بوونه‌وه ، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانیان به ئاقاری پیاده‌كردنی سیاسه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی و شیعه‌گه‌ڕایی چوو ، ئه‌وه‌ش جارێكی تر ڕێگه‌ی خۆشكرده‌وه بۆ دروستبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی ، ئینجا زیانگه‌یاندن به‌و عێراقه نوێیه‌ی كه هه‌مووان له سه‌ری ڕێككه‌وتبوون تا مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تێیدا مسۆگه‌ر بێت ، ڕێككه‌وتنێك بڕیاربوو به‌ره‌و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی ،دیموكراسی ،فره‌یی له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن و هاوبه‌شیه‌وه بڕوات
بۆئه‌م مه‌به‌سته یه‌ك له مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له عێراقی نوێیدا ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌شداریكردنی گه‌لی كورد بوو به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ، بۆ ئه‌مه‌به‌سته 55 مادده‌ی ده‌ستووری له به‌رژوه‌ندی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه بوو ، له هه‌مانكاتیشدا به پارێزراوی مانه‌وه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا ، به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا ، له‌ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوو ، نه‌ك ته‌نیا یه‌ك بڕگه‌ی ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كرا به‌ڵكو رۆژ به‌رۆژ هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ شكست پێهێنان به ده‌ستوور و په‌كخستنی بوو
هه‌موو ئه‌و بڕگه ده‌ستووریانه كه په‌یوه‌ست بوون به دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی و ڕێگریكردن له خۆسه‌پاندنی زۆرینه به سه‌ر پێكهاته كانی دیكه ڕه‌تده‌كاته‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا ، هه‌روه‌ها ده‌رنه‌كردنی یاساییه‌ك سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات گه‌ڕانه‌وه‌ی زێهینه‌تی ناوه‌ندی و تاكڕه‌وی له‌وه‌شدا ڕێگه نه‌درا ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ،عێراق دادگای فیدڕاڵی به‌كارهێناوه له‌به‌رژوه‌ندی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سنووردار بكات ، هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه ، نه‌ك هه‌ر متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌هێشتۆته‌وه ، به‌ڵكو پێشێڵكارییه‌كی ئاشكرایه به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و سه‌پاندنی هه‌ژموونی تاكڕه‌وییه
گه‌لی كورد له عێراق ، كێشه‌ی خاكی هه‌یه و چه‌ندین ساڵه به بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه ، كه دیارترینیان پرسی كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كانه ، ئه‌وه‌ی له زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ، جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كه‌كانی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی كوردستان و له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای نه‌وت و غاز و ئینجا ڕێگریكردن له‌دابه‌شكردنی داهاته‌كان،ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ری تاكڕه‌وی و پێشێڵكاریی ده‌ستووره ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دادگه‌ی فیدراڵی له‌لایه‌ن به‌غداوه،چه‌كێكی مه‌ترسییداره به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بۆیه ،ستراتیژی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پێناو چاره‌سه‌ری دۆخی مه‌ترسیداری عێراق بووه بۆ پابه‌ند بوون به هاوبه‌شی،هاوسه‌نگی ،سازان ، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا بینرا سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی زۆرینه بووه ئه‌وه‌ی وایكردووه رۆژ به‌رۆژ عێراق به ئاقارێكی مه‌ترسیدار ببات و متمانه‌ش له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا لاواز تر بكات ،چونكه كاتێك هاوبه‌شی نه‌مێێت ، ئه‌وا تاكڕه‌وی دێته ئاراوه ، بۆیه گه‌لی كوردیش هه‌رگیز خۆچه‌ماندن و شكاندنی ئیراده‌ی خۆی قبووڵ ناكات ، مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد له نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی مافێكی ره‌وا و ده‌ستووریین ،به‌تایبه‌تی له پرسی خاك و كه‌ركووك و ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رگیز ساز ناكات ،
كرده‌وه نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو ، له هه‌موو ڕوویكه‌وه پێشێڵكاریین ، به‌تایبه‌تی له‌پرسی بودجه كه سه‌ره‌تا 17% دا بوو و دواتر كه‌مكرایه‌وه بۆ 12%دا ئه‌وه‌ش ،ئاماژه‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ شكستپێێنانی به‌ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كانی دیكه و فیدڕاڵی ، بۆیه ، ئه‌وه‌ی له ئێستای گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه گرنگه ئه‌وه‌یه ، پابه‌ندنه‌بوونی به‌رده‌وامی به ده‌ستوور وفیدڕاڵی و پێشێڵكارییه‌كان و پشوودرێژی گه‌لی كورد و خواستی چاره‌سه‌ری به‌ڕێگه‌ی لۆژیك و گفتوگۆوه ، پێمان ده‌ڵێن ، عێراق هیچ ڕێگه چاره‌سه‌رییه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه ، یان جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی فیدڕاڵی ، یانیش به‌غدا ناچار ده‌بێت ڕێگه‌ی لێكترازان قبووڵ بكات و ناكرێت چیتر به‌چاوی پله‌دوو و په‌راوێز خستن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی بكات و كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه گه‌لی كورد به‌ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی خۆی بۆ قۆناغی نوێی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده بكات