رەنگە ترەمپ جیهان توشی شۆک بکات، کاتێک پیاوێکی زۆر دەوڵەمەندی ئەمریکی بەڕەگەز ئێرانیی، بهێنێتە سەر ساحەی سیاسەت لە ئێران و دوور نییە سەرەتا وەک سەرۆکی نوێی ئێران بیناسێنێ!
ئەو پیاوەش (دارا خوسرەوشاهی) ــە. دارا کوڕی بنەماڵەیەکە وەک کورد دەڵێ حەوت پشتیان بە دەوڵەمەندیی و خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەی مەزنی بازرگانیی هێناویانە و لە هەموو سەردەمێکی ئێراندا، ئەم بنەماڵەیە ژمارەیەکی گەورەی بازرگانیی و پیشەسازیی بوون.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران، بنەماڵە دەوڵەمەندەکەی خوسرەوشاهی ئێرانیان جێهێشتووەو کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیبەسەر تەواوی سەرمایە و پڕۆژەکانیاندا گرتووە. کاتێک چوونەتە ڕۆژئاوا و کەنەدا، ئەم بنەماڵەیە کەوتوونەتە سەر ساجی عەلی. بەڵام هەرزوو توانیویانە لە غەریبیشدا دەست بۆ کاری گەورە ببەن و بەخێرایی بچنەوە ریزی دەوڵەمەندەکانی دنیا.
دارا خوسرەوشاهی چەند ساڵێکی کەمە چووەتە ناو بازنەی دۆستە دەوڵەمەندەکانی ترەمپەوە. یەکێک بوو لەو سەرمایەدارانەی بەشداری ڕێوڕسمی سوێندخواردنی ترەمپیکرد هەروەها یەک ملیۆن دۆلاری بەخشی بە سندووقەکەی ترەمپ!
لەگەڵ خۆیشیدا جارێک بردی بۆ سعودیە و بەپاشای سعودیەی ناساند. ئەم ماوەیەش کە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەستیان پێکردەوە، ترەمپ وتی: پێمباشە دارا خەسروشاهی بنێرم تا لەگەڵ ئێرانییەکاندا گفتوگۆ بکات چونکە پیاوێکی گیر و مجنیڕە!
ئێستا کە ئەمریکا زۆر بەجدی دەیەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەسەڵات بخات، ئەگەری زۆر هەیە یەکێک لەو بژاردانەی لە بەردەستیدابێ بۆ دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئێران، خودی دارا خوسرەوشاهی بێت!
#کاوە_شێخ_عەبدوڵڵا