دواین هەواڵ

ترس لە روبەروبونەوە

‌عەبدوڵا ڕێشاوی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

 لە یادی ئاڵای كوردستاندا لە كەركوك هێشتاش نەتوانرا ئاڵای خوێن و كاولكاری و جینۆساید كردنی گەلی كورد كە بە زۆر خراوەتە دەستی پەیكەری پێشمەرگە لێ بكرێتەوە 
تەبعەن مانەوەی ئەو ئاڵایە بەو شێوەیە و ئەو دیمەنە لەسەر رێی كەركوك سلێمانی  ئیهانە كردنە بە ئینسانی كورد و هەمو مێژوی پێشمەرگە
تۆی بەرپرس تۆی ئینسانی كورد هەر جارێ بەو شەقامەدا دەڕۆیت و ئەو دیمەنە بەوشێوە دەبینی دەبێ هەست بە شەرمەزاری بكەیت من خۆم لەهەر سەفەرێكدا بەو رێگایە كۆڵێ شەرمەزار ئەبم. ئێوەش كەیفی خۆتانە.

من نازانم ئێمە وەك كورد هەر لە ئەساسەوە لە گرنگی رەمزیەتی ئەم شتانە تێ ناگەین یاخود تێدەگەین بەڵام  دەسەڵاتێكمان نیە ئیتر هەركامیان بێت یەك لەیەك خراپتر.
 بەڵام  بەراستی و بە رونی و بەكورتی، مانەوەی ئەو ئاڵایە بەو شێوە لە دەستی پەیكەری پێشمەرگەدا ئیهانەیەكی گەورەیە بە هەمومان.. ئەوە بەرون و راشكاوی وتم

هەر دوێنێ كۆمەلێك گەنجی ئازای ژمارە  كەم بە تەعبیری قورئان (فتیە امنوا بربهم) لەبری هەمو كورد هاتبونە سەر شەقام و هەنگاوە گرنگەكەیان نا هەوڵیاندا پەیكەرەكە وەك خۆی لێ بكەنەوە و ئاڵای پێشمەرگە بخەنەوە دەستی پێشمەرگە.
تەبعەن ئەگەر هەمو عێراق بگەڕێیت پەیكەری ئەوەندە پڕ لە هەیبەت و پڕاوپڕ هونەریانە نابینی.
 عێراق وێرانە لە دروستكردنی پەیكەردا و ئەوە باسێكی ترە.
جا هەر بۆیە كە سوپای عێراق هات نەیانتوانی  ئەو پەیكەرە لابەن ئەوەندە گەورەو مەزنە چ بە مانا چ بە هەیكەل هەر بۆیە هاتن ئاڵاكەیان لێكردەوەو ئاڵای قڕكردنی ئینسانی كوردیان خستە دەستی.. واتە بە ماندوبونێكی كەم گەورەترین ئیهانەیان بەهەمومان كرد.
بەهەر حاڵ ئەو كۆمەڵە گەنجە هاتن تاق و تەنها بێكەس رژابونە سەرشەقام.. سەرەڕای ئەوە برادەرێك هاتوە  گوایە پەرلەمانتاری عێراقە نازانم هی ئێستا یا كۆن بۆ میدیا قسە ئەكات ئەم بەرێزە لەبری پشتیوانی ئەو گەنجانە هاتوە نەقدیان ئەكات!!! 
من نایناسم بەڵام گوایە ئەم پیاوێكی عاقڵو سیاسیەو بە قسەی خۆی ئەم ئیشە ئاوا ناكرێ و ئەلێ كاكە ئەمە بە سیاسەت حەل ئەبێ! سیاسەت بێ روبەروبونە؟!!
لەراسیا ئەو لێدوانە پڕ لە ترس و شەرمە هەر نەدەبو بچێتە میدیاوە بەڵام ئیدی ئەوە میدیاكەی ئێمەیە!
  تۆچۆن مناڵی خۆت گەنجی كورد لەسەرترس لە روبەرو بونەوە  گۆشەكەیت؟! ئەمە بابەتێكە جێگەی قسەكردنی زۆرە بەڵام لێرەدا زۆر بەكورتی تەنها ئەوە دەڵێم؛ راكردن لە روبەروبونەوە خۆی لەبنەمادا كەوتنە ناو چاڵی روبەروبونەوەیە..تۆ ئەگەر ئاشتیت دەوێ دەبێت ئامادەبی بۆجەنگ.
سەرنجم داوە مانەوەی كوردی رۆژئاوا هەتا ئێستا یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەیە هەمیشە ئامادەی روبەروبونەوەن. 
جا وەك مەنهەجیەتی خۆم كە هەمیشە لە قورئانەوە ئیقتیباسات وەرەگرم بۆ بۆچونەكانم ئەم ئایەتە پیرۆزە دەكەمە كۆتایی كورتە نوسینەكەم كە دەفەرموێ ( وقاتلوا فی سبیل الله ولاتلقوا بأیدیكم الی التهلكە) (بجەنگن لە پێناوی خوداو خۆتان مەخەنە لەناوچونەوە..) ئەمە ماناو دەلالاتی زۆرە بەڵام یەك لەماناكانی بۆ ئەم باسە ئەوەیە كە تیاچون ئەوەنیە تۆ ئامادەبیت بۆ جەنگ بەڵكو تیاچون  ئامادە نەبونە  بۆ جەنگ و راكردنە لە روبەروبونەوە.. بۆیە ئیتر كاتی گەڕاندنەوەی پەیكەری پێشمەرگەیە بۆ دۆخی پێشوی بەئاڵاكەی خۆیەوە بێ ئەمە هەرچی لە كەركوكدا بكرێ بایی فلسێكە..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP