دواین هەواڵ

پرۆژەكانی كابینەی نۆیەم هەولێریان لە لافاو پاراست

‌ نەجمەدین محەمەد

19 کاتژمێر پێش ئێستا

کابینەکەی مەسرور بارزانی بە خزمەتگوزاری بەناوبانەگە، چونکە هیچ سیکتەرێک نەماوە دەستی بۆ نەبات، هەر لە دروستکرنی ڕێگاوبان و بەستنەوەی شار و شاروچەکەکان بەیەکەوە و دروستکردنی شەقامی 150 مەتری وەک بازنەیەک بە دەوری هەولێر و دروستکردنی پشتێنەی سەوز و پرۆژەی داچاندنی ملیۆنەها داری فستق و داری زەیتوون و دروستکرتکردنی پڕۆژەی ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر و چەندین بەنداوی گەورە و پۆند بۆ ژێرخانی ئاو، پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان. هەر لە داخی ئەو شکستە گەورەیەی كە بەكرێگیراوانی دوژمنان تووشیان بوو لە ئەنجامی سەركەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵك، دوژمنان پیلانێکی نەگریسیان ئەنجام دا و بە درۆن لە کێلگەی غازی کۆرمۆریان دا، تاوەكوو خەڵكی كوردستان لە تاریكی بن. وێڕای ئەمانە، ئەم کابینەیە کۆڵی نەدا و لەسەر پێی خۆی ڕاوەستا، بەردەوام بوو لە خزمەتکردن سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە و کۆمەڵێک کێشە لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی، بەڵام حکومەتی هەرێمی كوردستان توانی لەسەر بنەمای خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەردەوام بێت و لە هەموو بوارەكاندا پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ خەڵك بكات. هەر لە داخی ئەم سەركەوتنانەیە كە دەبینین ناحەزان و ئاغاکانیان دەستیان کردووە بە گێرەشێوێنی و تۆمەت هەڵبەستن و هەوڵدان بۆ زیانگەیاندن بە شوێنە ستراتیژییەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش پاڵاوگەكانی نەوت، تاوەكوو قەیرانی سووتەمەنی لە كوردستان دروست بكەن، بەڵام دیسان بە ئامانجەكەیان نەگەیشتن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر پیلانەكاندا سەركەوت. ئەم ڕۆژانە كە شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە و بەفر هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بە روونی بۆ هەموو دۆست و دوژمنانیش دەركەوتووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان چ كارێكی گرنگی كردووە، هەموان دەبینن كە ئەو هەولێرەی ساڵانە ناحەزان و میدیاكانیان ئاهەنگیان بۆ دروستبوونی لافاو تێیدا دەگێڕا، ئەمساڵ لە سایەی خوا و لە سایەی پرۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ لافاوێكی تێدا ڕوو نەدا و هیچ ئاستەنگێكی ئەوتۆش بۆ خەڵك دروست نەبوو، لە كاتێكدا لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا هیچ زستانێك نەبووە شەپۆلی هێندە بەرزی باران هەولێری گرتبێتەوە و لافاوی تێدا ڕووی نەدابێت. بە دڵنیاییەوە ئەگەر لە شوێنەكانی دیكەش دەرفەت بدرایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هەولێر و دهۆك ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و خزمەتی خەڵك بكات و كار لەسەر ژێرخان بكات، ئەوا هەرگیز لەوێشدا كاریگەرییەكانی لافاو كەمتر دەبوو و ژیان و سامانی خەڵك سەلامەتتر دەبوو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP