هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کەشتییەکی بازرگانییان لە کەنداوی عومان پەک خستووە دوای ئەوەی تاقمەکەی هەوڵیان داوە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بشکێنن.
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە سەرەڕای پێدانی هۆشداریی بەردەوام دوای جێهێشتنی بەندەر عەباس، کەشتییەکە بەردەوام بووە لە هەوڵدان بۆ تێپەڕاندن و شکاندنی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا تەقەمەنیی وردی ئاڕاستەی بەشی دواوەی کەشتیی «پاسیفیک ئارچەر» (M/V Pacific Archer) کردووە کە ئاڵای پالاوی بەرز کردبووەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سیستەمی پاڵنەری کەشتییەکە بە تەواوی پەکی کەوتووە، لە کاتێکدا هیچ زیانێک بەر تیمی کەشتیوانەکەی نەکەوتووە.