هەرێم نیوز
بۆ خستنه‌ڕووى كێشه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه و گه‌یاندنى په‌یامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، چواره‌مین خولى فێستیڤاڵى شانۆیی گۆران بۆ خوێندنكارانى خوێندنگاكانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه بەڕێوەچوو، سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یش ده‌ڵێن: شانۆ زیندووترین زمانه بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه، ده‌مانه‌وێت خوێندنكاران په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه، به هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوانى شاره‌كه، چواره‌مین خولى شانۆیی گۆران، بۆ شانۆیی خوێندنگانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كه له ١٥٧ـەمین ساڵیادى به شارۆچكه‌بوونى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌بات و بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مجه‌د جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى چالاكى خوێندنگاكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه وتى: ئه‌مساڵ نمایشى شانۆییه‌كانمان له چواره‌مین ڤێستیڤاڵى گۆران‌دا پێكدێت له بیست نمایشى شانۆیی، ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانى ڕابردوو سه‌رجه‌م شانۆییه‌كان نمایشى په‌روه‌رده‌ین، دوانیان تایبه‌تە بە خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها شانۆییه‌كى دیكه‌شیان به زاراوه‌ى هه‌ورامى پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت.
وتیشى: شانۆ زیندوترین زمانه بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه و خستنه‌ڕووى دیارده دزێو و ناشرینه‌كان، ئه‌وه‌ى شانۆ ده‌توانێت بیكات هیچ بوارێكى دیكه‌ى هونه‌رى ناتوانێت بیكات.