دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

ترەمپ: دیموکراتەکان هەڕەشەی زیندانیکردن لە پاڵپشتیکارانی کۆمارییەکان دەکەن

هەرێم نیوز
⠀
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پارتی دیموکراتەکانی وڵاتەکەی بە هەڕەشەکردن لە چەندین کەسایەتیی دیار و داواکاری گشتیی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، بەبێ هیچ هۆکارێک و بوونی هیچ سەرپێچییەک هەڕەشەی لێپرسینەوە و سزادانیان لێ دەکەن.
⠀
ترەمپ ئەو هەنگاوەی دیموکراتەکانی بە جۆرێک لە هەڕەشە و سەرانەسەندن لە ئاستێکی باڵادا ناوبردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەڕەشەی زیندانیکردن لە سەرمایەدار و پاڵپشتیکارانی کۆمارییەکانیش دەکەن تەنیا لەبەر ئەوەی سەر بەو پارتەن.
⠀
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ناوبراو ئەو کارەی بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و جەنگێکی یاسایی وەسف کردووە، هەروەها ڕەخنەی توندی لە ئەلیسا سلۆتکین، سیناتۆری ویلایەتی میشیگان گرتووە کە گوایە هەڕەشەی لەو گەنجانە کردووە کە باوەڕیان بە بنەماکانی پارتی کۆماری هەیە.
⠀
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ ڕایگەیاندووە کە پێویستە ئەو کەسانەی هەڕەشە دەکەن زیندانی بکرێن و داواشی لە کۆمارییەکان کردووە هۆشیار ببنەوە، هاوکات فەرمانی بە وەزارەتی دادی ئەمریکا کردووە کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو هەنگاوە تاوانکارییانەی سەرکردە دیموکراتەکان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP