هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، مەیلی ئەوەی هەیە دوای سەری ساڵی نوێ هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەست پێبکاتەوە و هۆشداریش لە شکاندنی گەمارۆی دەریایی دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 11ـی 2026، تیری یەنگیست، پەیامنێری کەناڵی "فۆکس نیوز" بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا پێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، مەیلی هەیە دوای سەری ساڵ هێرشەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەست پێبکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی ئێران بەردەوام قسە دەکەن و زۆربەی ئەوەی دەیکەن تەنیا قسەی بێناوەڕۆکە.
سەبارەت بە دەنگۆی شکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەلایەن کەشتییەکانی ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران هەوڵ بدەن گەمارۆکە تاقی بکەنەوە، چونکە لەو کاتەدا هەموویان لە بنی دەریادا نوقم دەکەن، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر بەسەر هێزی دەریایی ئێراندا هات.