هەرێم نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەم زووانە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ گەشتیاران بەردەست دەبێت.
پێدراوەکان و بڕیاری بانکی ناوەندی
ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، عەلی شێخ خالس بەرزنجی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق بەم زووانە بڕیاری خەرجکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەردەکات.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: "بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە، بڕیارەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی دەست پێ دەکات."
یەکخستنی ڕێننماییەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی دیکە
عەلی شێخ خالس ڕوونی کردەوە کە پرۆسەکە بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی دەبێت و هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق، گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش لێی سوودمەند دەبن.