دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: تێچووی شەڕی ئێرانمان بە زیادەوە لە ڤەنزوێلا قەرەبوو کردووەتەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەموو ئەو تێچوو و خەرجییانەی لە شەڕی ئێراندا کراون، واشنتۆن بە زیاتر لە ١٠ هێندە لە رێگەی دەستکەوتەکانی لە ڤەنزوێلا قەرەبووی کردوونەتەوە.

وەڵامدانەوەی ڕەخنەگرانی تێچووی شەڕ
لە لێدوانێکدا لە ئۆفیسەکەی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ وەڵامی ڕەخنەگرانی تێچووی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانی دایەوە و گوتی: "گوێم لە هەندێک کەس دەبێت دەڵێن تۆ پارەیەکی زۆر خەرج دەکەیت، منیش وەڵامم دانەوە و گوتم باشە، هر پارەیەکمان خەرج کردبێت، بە زیادەوە و بە ١٠ هێندە لە شوێنێک بە ناوی ڤەنزوێلا قەرەبوومان کردووەتەوە."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە رۆکانا، ئەندامی کۆنگرێس کرد و گوتی: "ئەو پیاوەم بینی دەیوت سەرۆک ترەمپ پارەیەکی زۆر خەرج دەکات؛ باشە، من پارەم بۆ ئەوە خەرج کرد تاوەکو لە مەترسیی چەکی ئەتۆمی ڕزگارمان بێت، کە ئەمەش ڕێک ئەوەیە ئێمە ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ ئەنجام دا."

قەرەبووکردنەوە لە ڕێگەی داهاتەکانی ڤەنزوێلاوە
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەکەی سەرکەوتوو بووە لە وەدەستهێنانی سەرچاوە داراییەکان و گوتی: "ئەو پارەیەی لە دۆسیەی ئێراندا خەرجمان کرد، بە زیادەوە لە ڕێگەی کردارەکانمان لە ڤەنزوێلا قەرەبوومان کردەوە و سەدان ملیار دۆلارمان لەوێوە دەست کەوتووە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP