دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: پشتیوانیی من ڕۆڵی سەرەکیی هەبوو لە سەرکەوتنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکاندا

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد که پشتیوانیی ئەو بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەو ئەنجامە باشەی که نەتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیاندا بە دەستیان هێناوە.


کاریگەریی پشتیوانیی واشنتۆن لەسەر هەڵبژاردنی ئیسرائیل
دۆناڵد ترەمپ دووپاتی کردەوە: "پشتیوانیی من بۆ نەتانیاهۆ یارمەتیدەر بوو بۆ شکستپێهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن. ئەو سەرۆکوەزیرانێکی زۆر باشە و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل و ئەمریکاش ئەمە گرنگە."

سەرۆکی ئەمریکا لە میانی گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە ویلایەتی تەکساس بۆ پشتیوانیکردن لە کاندیدانی کۆماری، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "گوێم لێ بوو نەتانیاهۆ ڕۆڵێکی زۆر باشی لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و ململانێکە لە یەکتر نزیکە؛ ئەمە هەنگاوێکی گرنگە کاتێک دەبیستم پشتیوانیی من بۆ ئەو یارمەتیدەر بووە تا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت."

ململانێی هەڵبژاردن و چاوەڕوانی بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان
سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە ڕاپرسییەکان دووپات لە پێشەنگیی نەتانیاهۆ و هاوپەیمانییەکەی لە هەڵبژاردن دەکەنەوە بەوەی نزیکەی ٥٧ کورسییان بە دەست هێناوە، بەڵام چەندین ڕاپرسیی دیکەش هەن کە ئەم ئەنجامە ڕەت دەکەنەوە، بۆیە تا ئێستا ئەنجامێکی بەڕێژەی ١٠٠٪ یەکلاکەرەوە بوونی نییە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بە فەرمی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکە ڕابگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP