هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە که کارکردن بە بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووەتەوە و دەتوانن مامەڵەکانیانی پێ ڕاپەڕێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند که بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کارا کراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاووڵاتییان دەتوانن لەمەودوا بە شێوەیەکی ئاسایی و لە ڕێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکەوە، مامەڵەکانی پەیوەست بە پسوولەی خۆراک و فۆڕمی بەشەخۆراک ئەنجام بدەن و ڕێکارە پێویستەکان تەواو بکەن.