دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی ناوەندیی عێراق: ملیارێک دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە دەگاتە بەغدا و ڕاستیی هاتنی پارەی نوێ ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند که لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕی ملیارێک دۆلاری کاش بە دوو قۆناغ لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەگاتە بەغدا، هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە که باس لە گەیشتنی دۆلاری کاش لە ئیمڕۆدا دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەحمود داغر، وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاند که پێشتر بە دوو قۆناغ دۆلاری کاش لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە بۆ بانکی ناوەندی ڕەوانە کراوە و لە ئێستاشدا دۆلاری کاش لە بەردەست بانکی ناوەندیدا هەیە.

سەبارەت بە دەنگۆی هاتنی پارەی نوێ لە ئیمڕۆدا، وتەبێژی بانکی ناوەندی ڕوونی کردەوە که ئەو هەواڵانەی باس لە گەیشتنی دۆلار لە ئیمڕۆدا دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵکو بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕی ملیارێک دۆلاری کاش بە دوو قۆناغ و لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی تایبەتەوە بگاتە دەستیان.

مەحمود داغر ئاماژەی بەوەش دا که ئەو دۆلارە کاشە بە تەواوی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران تەرخان دەکرێت، و بە هیچ شێوەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەکار ناهێنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP