هەرێم نیوز
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای کرد که ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتا مۆڵەتی بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان داوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و لە ئەگەری ناپابەندبووندا سزای توند بەسەر وڵاتەکەدا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرهاد ئەتروشی لە دیدارێکدا ئاماژەی بەوە دا که هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێی ڕاگەیاندوون که ئەوان نەرمییان نواندووە بە گۆڕینی وادەی دانانی چەکی گرووپەکان لە 30ـی ئەیلولەوە بۆ 30ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو، بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە حکوومەتی عێراق، بەڵام ئەگەر عێراق وەک دەوڵەت و گرووپەکان پابەند نەبن، ئەگەری زۆر هەیە سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کرد کە گوتبووی ئەگەر چەک لە دەستی دەوڵەتدا کۆنەکرێتەوە، عێراق تووشی چارەنووسی وڵاتانی بەلقان دەبێت.
ئەتروشی جەختیشی کردەوە که لەگەڵ سەپاندنی سزاکاندا، عێراق وەک وڵاتێکی پشتیوانی تیرۆر پۆلێن دەکرێت و بۆ هەبوونی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ واشنتن، دەبێت عێراق مەرجەکانی ئەمریکا قبووڵ بکات.