هەرێم نیوز
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند که سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، سەروەریی یاسا و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکان ئەولەویەتێکی نیشتمانییە و شیاوی نەرمینواندن و سازشکردن نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، هەیبەت حەلبوسی لە میانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی لیژنەکانی هەرێم، پارێزگارەکان، پلاندانان، بەرنامەکانی حکوومەت و ئەوقاف بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگاکان، جەختی لەسەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئامادەییی ئەمنی و بەهێزکردنی دەزگا ئەمنییەکان کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنییەکان بە کارایی، سەربەخۆیی پیشەیی و نەهێشتنی حاڵەتەکانی تێکەڵاوی دەسەڵاتەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی کردەوە کە چاوپۆشی لە گەندەڵی یان خراپبەکارهێنانی دەسەڵات لەناو دامەزراوە ئەمنییەکاندا ناکەن و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەن کە پێگەی بەرپرسیاریەتی دەقۆزنەوە.
حەلبوسی ئاماژەی بەوەش دا که دەسەڵاتە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی یاسا بوونیان هەیە، نەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی خەڵک.