دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتەنیاهۆ بۆ کەناڵی ١٤: سوورین لەسەر ئەوەی جارێکی تر لە ئێران بدەینەوە

هەرێم نیوز

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سووربوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند جارێکی تر لەو وڵاتە دەدەنەوە؛ هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە لەسەر وادەی هێرشەکە ناکۆکی لە نێوان نەتەنیاهۆ و سوپاسالاری سوپای ئیسرائیلدا دروست بووە.

 

بنیامین نەتەنیاهۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ١٤ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: "سوورین لەسەر هەڵوێستەکانمان و جارێکی تر لە ئێران دەدەینەوە."

لە هەمان کاتدا، میدیا فەرمی و ناوخۆیییەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەنیازە بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممە گورزە سەربازییەکە بوەشێنێت، بەڵام سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل لەگەڵ کاتی دیاریکراوی هێرشەکە هاوڕا نییە و ڕەزامەندیی دەربڕینی بەستووەتەوە بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی واژووکراو لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمشەو هیچ هێرشێک ناکرێتە سەر ئێران، بەڵام جەختی کردەوە کە واشنتۆن زۆر بە وردی چاودێریی بارودۆخەکە دەکات و ئاگاداری هەموو ئەو ڕووداو و جووڵانەیە کە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ڕوودەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP