دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

فالح ساری: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرم

هەرێم نیوز


فالح ساری، سەرکردەی سیاسی و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و کار بۆ لابردنی مەرجی ئاستەنگدروستکەری "خەرجیی فیعلی" لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا دەکات.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی 10ـی 2026، فالح ساری لە هەڵوێستێکدا سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوە دارایییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک مافێکی دەستووری بنێردرێت و تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.
 
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە لە هەوڵدایە بۆ لابردنی دەستەواژە و مەرجی "خەرجیی فیعلی" (الإنفاق الفعلي) لە دەقی یاسای بودجەدا، کە لە ڕابردوودا وەک سەرەکیترین کۆسپ لە بەردەم ناردنی شایستە دارایییەکان و شایستەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دادەنرا، تا بەم هەنگاوە شایستە دارایییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ کۆسپ بگەنە دەست مووچەخۆران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP