دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمان داوا لە سەرۆکی تەمەن دەکات کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکی تەمەن دەکات بەبێ مەرج بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.
⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی 10ـی 2026، مونا قەهوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، ئەرکێکی یاسایی و نیشتمانی و ئەخلاقییە کە پێویستە بێ مەرج جێبەجێ بکرێت.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەردەوامبوونی ناکارایی پەرلەمان زیان بە دامەزراوەکانی هەرێم و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەگەیەنێت و هیچ بیانوویەک ناتوانێت پاساوی دواخستن بێت.
⠀
ڕاشیگەیاند، هەر لایەنێک ئامادەی بەشداری نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم گەل و مێژوودا.
⠀
لە کۆتایی پەیامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمان بەتەواوی ئامادەیە بۆ بەشداری لە دانیشتن و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP