هەرێم نیوز
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاری قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی (Waze) پێشخراوە بۆ کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیاری پێشووی وەزارەتەکەیان سەبارەت بە قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی (Waze) لە سەرەتای ساڵی 2027 هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، وەزارەتی پەیوەندییەکان بڕیاریداوە وادەی جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنەکە پێشبخات بۆ کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو.