هەرێم نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان مۆڵەتی دراو بە بەکارهێنەرانی سیمکارتەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمی تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی 2026 درێژکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر داوای لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان، مۆڵەتی دراو بە بەکارهێنەرانی سیمکارتەکانی کۆڕەک درێژکراوەتەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان کە بەو ژمارانەوە بەستراونەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، مۆڵەتی پێشوو لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا کۆتایی دەهات، بەڵام وادەی نوێ تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی 2026 دیاریکراوە و دوای ئەوە ڕێکارە یاساییەکانی کوژاندنەوەی بەدالەکانی کۆمپانیاکە جێبەجێ دەکرێن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک دەکرێت ژمارەی کۆمپانیای ئاسیاسێل یان زەین عێراق بۆ ئەو ئەپ و پلاتفۆرمانە زیاد بکەن کە ڕێگە بە زیاتر لە ژمارەیەک دەدەن، یاخود ئیمەیل و ئەپەکانی دڵنیایی چالاک بکەن، هاوکات جەختکراوەتەوە کە ڕێکارەکان داوا لە بەکارهێنەران ناکەن سیمکارتەکانیان فڕێ بدەن بەڵکو ئامانجیان پاراستنی گەیشتنیانە بە هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان.