دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەختینەی پشتیوان بۆ سەقامگیریی ئابووری دەکاتەوە

هەرێم نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، جەختی لەسەر گرنگیی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەختینەیی و گەشەپێدان کردەوە کە بێتە مایەی پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی هاووڵاتییان.

کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا کە شەوی ڕابردوو بەڕێوە چوو، میوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقیان کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کاروباری دارایی و ئابووریی وڵات و بەدواداچوون بۆ پلانی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت.

سیاسەتی نەختینە و گوزەرانی هاووڵاتییان
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەختینەیی و گەشەپێدان کردووەتەوە کە پشتگیری لە سەقامگیریی ئابووری دەکات و بە شێوەیەکی بەرجەستە بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی تاکی عێراقی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان.

سەقامگیریی عێراق لە ناو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات کرایەوە، بە تایبەت لە ناو ئەو ئاڵنگاری و ئاڵۆزییانەی کە لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە ئارادان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP