دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا: ئێمە لە پێگەیەکی بەهێزداین و ئابووریی ئێران تووشی داڕمان بووە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هاتوچۆ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە و واشنتن لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدا لە بەرامبەر تاران وەستاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ملیۆنان بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و ئاستی جووڵەی بازرگانی ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ترەمپ جەختی لەسەر ئاڵۆزییە ئابوورییەکانی ئێران کردەوە و ئاماژەی بەوە دادا کە ئابووریی ئەو وڵاتە داڕماوە و هەڵاوسانیش گەیشتووەتە 300%، هاوکات ئاماژەی بە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوتی ئێران کرد.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتن لە پێگەیەکی بەهێزدا بەردەوامە، لە کاتێکدا ئێران لە دۆخێکی خراپدایە، هاوکات باسی لەوەش کرد کە دوای کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران، نرخی سووتەمەنی بەرچاو دادەبەزێت و بەهێزیی دۆلاریش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP