هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە، زیاتر لە ٣٠ هەزار سەرباز و کارمەندی ئەمنیی وڵاتەکەی بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی بەشەکانی دووبارە شیاندنەوە کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی سوپاکەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی جەنگدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، لە دەستپێکی هەڵگیرسانی جەنگەوە لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ٣٠ هەزار سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرجەم ئەم سەرباز و کارمەندە ئەمنییە بریندارانە، لە ڕێگەی فەرمانگەی دووبارە شیاندنەوەی (Rehabilitation Department) سەر بە وەزارەتەکەوە پێشوازییان لێ کراوە و چارەسەری پزیشکی و دەروونیی پێویستیان بۆ دابین کراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە تەنها یەک ڕۆژ ماوە بۆ سێیەمین ساڵیادی هێرشەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ (ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا) و هەڵگیرسانی جەنگی فرەبەرەی ئیسرائیل.
ژمارەی زۆری بریندارەکان کە گەیشتووەتە سەروو ٣٠ هەزار کەس، نیشاندەری قەبارەی یەکجار گەورەی ئەو زیانانەیە کە بەر سوپای ئیسرائیل کەوتووە لە میانی شەڕ و پێکدادانە بەردەوامەکانیدا.