دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی نێودەوڵەتی: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە دەکات

هەرێم نیوز

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کرد بەهۆی لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێ و جەنگەوە، ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و وڵاتانی کەنداو تووشی پاشەکشەیەکی بەرچاو ببێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، بانکی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026دا بەرهەمی ناوخۆیی (GDP)ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە رێژەی 2.8% پاشەکشە بکات،،l لە کاتێکدا لە ساڵی 2025دا گەشەی 3.4%ی تۆمارکردبوو، هاوکات ئابووریی وڵاتانی کەنداویش بە رێژەی 4.3% بچووک دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، پێشبینی دابەزینی ئابووری بۆ عێراق بە رێژەی 12.4%، قەتەر بە 20.9%، کوێت بە 14.6% و ئێران بە رێژەی 7.7% کراوە، کە لە بەرامبەردا هەندێک وڵاتی وەک عومان، میسر، مەغریب و جەزائیر گەشەی ئەرێنی تۆمار دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، سەرهەڵدانی جەنگ بووەتە هۆی دروستبوونی شۆک لە بازاڕەکانی وزە و نرخی نەوتدا، بەڵام ئەگەر ئاڵۆزییەکان لەمساڵدا کەم ببنەوە، ئابووریی ناوچەکە لە ساڵی داهاتوودا ڕوودەکاتە بووژانەوە و گەشەکەی دەگاتە 7.8%.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP