هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمایێ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئێزدی لە کوردستان، عێراق و سەرتاسەری جیهان کرد و هیوای خواست جەژنێکی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
هیوای شادی و ئارامی بۆ هەمووان
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە، هیوادارە هەموو جەژن و بۆنە داهاتووەکان بە خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەک بگەڕێنەوە.
دڵنیاییدان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان
هاوکات نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دا بە سەرجەم هاووڵاتییانی ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و داخوازییەکانیان دەبێت.
کوردستان وەک ڕەمزی پێکەوەژیانی ئاشتییانە
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە وەک لانکە و وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوە.