هەرێم نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی شەحنی مۆبایلەوە ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی کەکۆن لە شاری کۆیە کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بەشێکی ماڵەکە لە لەناوچوون ڕزگار بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: کاتژمێر ٧ی بەیانی، کارمەندانی بنکەی بەرگریی شارستانیی کۆیە ئاگادار کرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری بنکەکەیان لە گەڕەکی کەکۆن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئاگرەکە لە ماڵی هاووڵاتییەکدا کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ "شەحنی مۆبایل" دەگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی گەیشتنی خێرا و ئامادەباشیی تیمەکان، توانرا بە زوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەشێکی ماڵەکە لە سووتان ڕزگار بکرێت.