دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2027 دوای تەواوبوونی سەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکردنی، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کراوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی 9ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەرهەمی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجە بووە بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی.

 لە پرۆسەی ئامادەکردنیدا میوانداریی نوێنەرانی وەزارەتەکان، هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان کراوە، لەگەڵ وەرگرتنی ڕاوێژ لە شارەزایانی داراییی ناوخۆیی و دەرەکی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەتەکەی پابەندی کاتە دیاریکراوەکان بووە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە.

 هاوکات ئاشکرای کردووە کە لەم بودجەیەدا بە شێوەیەکی قۆناغبەندی کار بە سیستەمی "بودجەی بەرنامە و کارایی" کراوە لە کەرتی کارەبا و هەردوو پارێزگای دیوانیە و سەلاحەدین، ئەوەش بۆ بەستنەوەی تەرخانکراوە داراییەکان بە ئامانج و ئەنجامەکانەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ فراوانکردن و جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. 

پڕۆژەیاساکە لەسەر بنەمای لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان، زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، و چەسپاندنی دیسیپلینی دارایی داڕێژراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP