هەرێم نیوز
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی خەریکی دروستکردنی کۆمەڵێک چەک و کەرەستەی سەربازیی ناوازەیە کە لە سەرانسەری جیهاندا بە بەرزترین ئاستی کارامەیی و توانای سەربازی دادەنرێن.
ڕۆڵی پیشەسازیی بەرگری لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشکەوتنی پیشەسازیی بەرگری و دروستکردنی ئەم جۆرە چەکە پێشکەوتووانە، توانا و ئامادەییی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە بەرزترین ئاستدا دەهێڵێتەوە و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی هێز لە جیهاندا.