هەرێم نیوز
مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە نزیکەی چوار ملیۆن دیناری لە دەغیلەی ماڵێکدا دزیبوو.
سکاڵای هاووڵاتییەکە و دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە
دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی نزیکەی (چوار ملیۆن) دیناری عێراقی لەناو دەغیلەی ماڵەکەیدا لێی دزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارە دزراوەدا کە تۆمەتبارەکە دزیبووی.
یاسای ڕاگرتنی تۆمەتبارەکە
تۆمەتبار (پ، ئ، ع - لەدایکبووی ۲۰۰۳) لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.