دواین هەواڵ

کوردستان‌

 56 خولەک پێش ئێستا

لە هەڵمەتێکدا ٤١ دەرۆزەکەر لە دهۆک دەستگیر کران

هەرێم نیوز

 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕای گەیاند، لە میانی هەڵمەتێکدا بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی دەرۆزەکردن، ٤١ دەرۆزەکەریان دەستگیر کردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ بنبڕکردنی دیاردەی دەرۆزەکردن لە ناو شاردا، توانیویانە ٤١ دەرۆزەکەر دەستگیر بکەن.
 
پۆلیسی دهۆک جەختیشی کردەوە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بەردەوام دەبن و داواشی لە هاووڵاتییان کرد هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی پۆلیس بن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP