هەرێم نیوز
پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند،، تا ئێستا ٧٥٠ هەزار هاوبەشی کارەبا سوودیان لە بڕیاری داشکاندنی قەرزی کارەبا وەرگرتووە و قەرزەکانی پێش جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان داوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناکی لە ئامارێکدا بڵاویانکردەوە،، ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان سەردانی بنکەکانیان کردووە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەپێی ئاسانکاری و داشکاندنە دیاریکراوەکان.
هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە،، کە پرۆسەی گەڕاندنەوەی قەرزی کۆنی کارەبا بەردەوامە و هاووڵاتییان دەتوانن تا کۆتایی وادەی دیاریکراو سوود لە داشکاندنەکان و ڕێکخستنەوەی ئەژمارەکانیان وەربگرن.