هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٨ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس" په‌یامێكی هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی پاشا هاراڵدی پینجه‌م پاشای نه‌رویج ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، پاشا هاڕالد پاشایه‌كی خه‌مخۆر و به‌ڕێز بوو.
له په‌یامه هاوخه‌مییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه: قووڵترین سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی پاشایەتی و خەڵک و گه‌لی نەرویج دەکەم بۆ ئەم کۆچە گەورەیەی پاشا هاڕالدی پینجه‌م كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه: پاشا هاڕالدی پێنجەم پاشایەکی بەڕێز و دڵسۆز بوو، کە زیاتر لە سێ دەیە بە شکۆمەندی، ژیری و خاکڕاییەوە خزمەتی وڵاتەکەی کرد.