دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێن

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخى مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 988 هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی، 28ـی 8ـی 2026، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 988 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

 لە جیهانیشدا نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 4,576.30 دۆلار. هاوکات نرخی گرێبەستە ئایندییەکانی زێڕیش بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 4,629 دۆلار.

ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی قەواڵە داراییە درێژخایەنەکان، نرخی زێڕ گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی ڕابردوودا.

مات سیمپسۆن، شرۆڤەکاری دیاری دامەزراوەی «ستۆن ئێکس» جەخت دەکاتەوە، ئەو هۆکارانەی پاڵ بە کێڤن وۆرش، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دەنێن بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی توندی نەختینەیی، زۆر بەهێزترن.

 بەپێی ئامارەکانی ئامرازی «فید وۆچ»یش، مامەڵەکاران پێیان وایە بە ئەگەری 33.9% بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا ڕێژەی سوود بەرز دەکاتەوە، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ هەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP