هەرێم نیوز
کارگێڕیی گشتیی کۆڕەک تێلیکۆم هاوبەشەکانی دڵنیا دەکاتەوە کە بە پشت بەستن بە دادپەروەریی دادوەریی عێراق، مافی یاسایی خۆی بەکارهێناوە بۆ تانەدان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالاری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، کارگێڕیی گشتیی کۆڕەک تێلیکۆم لە ئاگادارییەکدا بۆ بەشداربووانی ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە بە مەبەستی پاراستنی تەواوی مافە یاساییەکانی، ڕێکارە یاساییەکانی گرتووەتە بەر و تانەی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالاری داوە.
کۆڕەک تێلیکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە متمانەی تەواویان بە دادوەریی عێراق هەبووە و هەیە، بەڵێنیش بە بەشداربووانیان دەدەن لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکەن تاوەکو بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.