دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردەی سووریا: زمانی کوردی لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندندا دەخوێندرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی پەروەردەی سووریا ڕایدەگەیەنێت، زمانی کوردی لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندندا دەخوێندرێت و بە بەشێک لە پرۆگرامە پەسەندکراوەکانی خوێندن لە وڵاتەکەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی سووریا ڕێنمایی جێبەجێکردنی سەبارەت بە خوێندن بە زمانی کوردی دەرکردووە، بەپێی بڕیارەکەش زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان لەو ناوچانەی هاووڵاتییانی کورد ڕێژەیەکی بەرچاویان پێکدەهێنن، لەپاڵ زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیدا دەخوێندرێت.

ئاماژەی بەوەش کراوە، خوێندنی زمانی کوردی لە ڕێگەی دوو کۆرسەوە دەبێت، کە بریتیین لە خولی زمانی کوردی بە سێ وانە لە هەفتەیەکدا، هەروەها وانەی چالاکییەکان بە یەک وانە لە هەفتەیەکدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP