دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ناوچەکە؛ دیمەشق دەستی دیپلۆماسی بۆ تەلئەبیب ڕادەکێشێت

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە دیمەشق دەستی دیپلۆماسی بۆ ئیسرائیل ڕادەکێشێت، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانیی ستراتیژییان لە ناو خاکی سووریادا بۆردومان کرد.

پەیامی دیپلۆماسیی دیمەشق
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، ولاتەکەی دەستی دیپلۆماسی بۆ ئیسرائیل ڕادەکێشێت و پێشبینیش دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەست پێبکەنەوە.

شەیبانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوای هێرشەکەی ١٨ی ئەم مانگەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ئەبوزوھوور، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دیمەشق و تل ئەبیب پچڕابوون، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دیپلۆماسی بەردەوامن.

پاشخانی هێرشەکە و گرژییەکانی ئیسرائیل و تورکیا
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەی ئاسمانیی ئەبوزوھووریان لە سووریا بۆردومان کرد، کە بەپێی زانیارییەکان تورکیا ویستوویەتی وەک بنکەیەکی سەربازیی خۆی بەکاری بهێنێت.

لە دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەوە، سەرلەنوێ ئاڵۆزی و گرژیی توند لە نێوان ئیسرائیل و تورکیادا لەسەر بونیادنانی بنکەی سەربازی و هاوسەنگیی هێز لە ناو خاکی سووریادا دروست بووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP