دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی وەرگرتنی نیشانی ڕێزلێنانی پاپا لە بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان.

لە پەیامێکدا کە ڕۆژی 20ـی ئابی 2026 بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتەکان، درێژەپێدەری ڕێبازی بارزان و باوەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤدۆستییە و شایانی هەموو خەڵات و پێزانینێکە.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە لە سایەی ڕێبەرایەتی بارزانیدا، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە وەک مەڵبەندێکی گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP