دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: دەبێت مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە دەستووری نوێی سوریادا بچەسپێنرێن

هەرێم نیوز

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە دەستووری نوێی سوریادا بچەسپێنرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، مەزڵوم عەبدی لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی شاری قامیشلۆدا ڕایگەیاند، لە سوریای نوێدا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە و دەبێت منداڵانی کورد بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم و پاراستنی ناسنامەی خۆیان، چوونکەتە ناو قۆناغێکی نوێی تێکەڵبوون لەگەڵ حکومەتی سوریا. 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی گەورە و ئەنجامدانی قوربانیدانی مەزن، تێکۆشانی سیاسی بۆ مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکان بەردەوام دەبێت و پێویستە قامیشلۆ ببێتە ناوەندێکی سیاسی لە سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP