دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ شاردنەوەی قەیرانی قەرزی ئەمەریکایە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە بۆ دەستپێکردنی "ئۆپراسیۆنی ئابووری" دژی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، ئەم هەڕەشانە بۆ پەردەپۆشکردنی قەیرانە داراییەکانی ناوخۆی ئەمەریکایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پرۆسەیەک ژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی ئابووری" (Economic D-Day) دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەڕەشانە و ناونانی بە "ڕۆژی دی-ی ئابووری" تەنها هەوڵێکە بۆ لادانی سەرنجی ڕای گشتیی ئەمەریکا لە قەیرانە داراییە قووڵەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە، لەوانەش بەرزبوونەوەی بێپێشینەی ئاستی قەرزەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی سوودی بانکی لە ئەمەریکا.

عێراقچی جەختیشی کردەوە، سووربوون لەسەر دووبارەکردنەوەی سیاسەتە شکستهێناوەکانی ڕابردوو بەرامبەر ئێران، تەنها بواری شکستی زیاتر بەدەستەوە دەدات و دوژمنایەتیی گەلی ئێران لەبەرامبەر واشنتن زیاتر دەکات. ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریزمی ئابووریی ئەمەریکا مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئابووریی جیهانی و سەروەریی وڵاتان لە سەرانسەری جیهاندا دروست دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP