دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: گۆشەگیرییەکی ئابووریی توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

هەرێم نیوز

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر هەماهەنگیکردنی گۆشەگیرییەکی ئابووریی توند دژ بە ئێران دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، کەناڵی "CNBC" لەسەر زاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، بازاڕەکانی نەوت لە ڕەهەندی ئەو گوشارە ئابوورییانە بە هەڵە تێگەیشتوون کە واشنتن بەنیازی سەپاندنیانە.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێکارانە توانای تاران بۆ ئەنجامدانی هەر هەنگاوێک لە ڕێگەی گرووپ و هێزە بەوەکالەتەکانییەوە سنوردار دەکات، هاوکات سەبارەت بە ئەگەری گرتنەوەی چین لەلایەن ئەو ڕێکارانەوە، رایگەیاند کە باشترە هەندێک لە گفتوگۆکان بە نهێنی بمێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP