هەرێم نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بنکەی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم و سێ ناوەندی فرۆشتنیان لە بەغدا داخستووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەم کارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و ڕێکارانەدایە کە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم دەردەکەرێن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکارەکان داخستنی بنکەی سەرەکیی کۆمپانیاکەی لە ناوچەی جادریە و سێ بنکەی فرۆشتنی لە ناوچەکانی عەرەسات، شەقامی فەلەستین و مەنسوور لە شاری بەغدا گرتووەتەوە.