دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

الشرق الاوسط: قالیباف پێشنیازێکی نوێی تاران دەخاتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" ئاشکرای کرد، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێشنیازێکی تارانی خستووەتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 8ـی 2026، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێشنیازی سڕکردن و شاردنەوە یان گواستنەوەی کاتیی چەکە قورسەکانی گرووپە چەکدارەکانی بۆ ئێران خستووەتە بەردەم عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سەرچاوەیەکی حکومی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، سەرۆک وەزیران جەخت لە ڕێزگرتن لە وادەکەی دەکاتەوە کە تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتووە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

 ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵوێستی توندی سەرۆک وەزیران هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتە بەردەم هاوکێشەیەکی سەخت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP